فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

نهێنی

نهێنی

 

کورتیلە چیرۆک

نووسینی/ احمد عارف/ نووسەر/ سلێمانی

١٠/١٠/٢٠٢٤

هەدوکیان تەمەنیان هەبوو بەڵام بەروح یەکتریان خۆش دەویست .. رۆژگارێکی زۆر کێوی خۆشەویستیان سەهۆڵ بەندان بوو ،. رۆژگار دەهات ، دەرۆیشت هەرکەسە کاری خۆی هەبوو ، زۆرجاریش دەرفەتی یەکتر بینینیان دەرەخسان و هەناسەیەکیان تێکەڵ دەکرد بەڵام هەر خۆشەویستی رووح بوون دوور لە وروژانی جەستە ..
رۆژێکیان ئەسمەر هاتە لای زۆزک و باوەشی پێداکرد و گووتی ( زۆرم خۆش دەوێیت بەڵام نازانم هەمیشە نیگەرانم بۆ ..!!)
زۆزک تۆزێ کشایەوە و گووتی ( لەمەیان تێناگەم ، ئێمە لە دەرفەتێک دەگەرێین بۆ هاوسەرگیریی و بوون بە خاوەن ماڵ ..!!! )
ئەسمەر فرمێسکێ کەوتە چاوی و بە خەندەوە گووتی ( ترست نەبێ گشت کەسەکەم یان هەتاماوم لە دنیای تەم و مژی گومان و نا ئارامیدا دەژیم یانیش بۆ تۆم و هی تۆم ..!!)
رۆژگار ناوەستێ دەمەو نیوەرۆیەکی درەنگ زەنگێک زۆزکی ئاگادار کردەوە و ئەسمەر لە خەت بوو ..
( ئەلۆ دڵی من ئەمرکە با لە خزمەتتا بم ….)
( زۆزی گیان دێیت بۆ لام وام لە ماڵەوە کارێکی زۆر زەرورم پێتە خۆشم بۆ جوان کردویت ئەگەر حەزت بە ماچ هەبوو دڵەکەم …)
زۆزک سواری ئوتومبێلەکەی بوو بە پەلە گەیشتە دەرگا و هەر لەو کاتەدا ئەسمەردەرگای خستە سەرپشت و باوەشی بە زۆزک داکرد و تێر یەکیان ماچ کرد …
ئەسمەر تائێستایش بەنهێنی هەنگاوەکەی کە ناوێتی ماوەتەوە .. پەلی زۆزکی گرت و بردییە ژووری نووستنی خۆی و جلی خەوی لەبەرکرد و لەگەڵ زۆزکدا چووە ژێر جێگەوە ..
( زۆزک گیان چۆنت ئارەزوو لێیە من هیتۆم و لەزەت بکە خەمت نە بێ …)
زۆزک دڵی نەهات لە هەندی دەست بازی و خۆ لێخشان و لە باوەشگرتن زیاتر هیچی تر بکات و هەستانەوە تاوەک و ئەمرۆش مامۆستا ئەسمەر بە نهێنی ئەو عەشقەوە ژیان دەگوزەرێنێ و بەتەنیا و تەنیا ماوەتەوە و زۆزگ تێناگات…!!