ڕۆژانە
حەمە عەباس/ شاعیر/ هەولێر
یەک یەک دەیانژمێرم
رۆژانە
هەموو ماڵ و دوکانەکانی سەر رێم دەژمێرم
هەموو تڕومبێل و پاسکیل و عارەبانەکانی سەر رێم دەژمێرم
هەموو تاسەو پردو زێرابەکان دەژمێرم
هەموو شێت و داناکان
هەموو سەرخۆش و
هەموو مزگەوت و
هەموو ئەو رووداوانەی هاتوچۆش دەژمێرم
کە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی شار
دەیانبینێ و نایانبینێ
بەڵام ناتوانم ئەو هەناسانە بژمێرم
سارد سارد لە سینەی نیشتیمان
دێنە دەرەوە