فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر
ڕووناک ئاڵتوون/ شاعیر / سلێمانی

باڵندەیەکە،
ئازادیشی نەکەن
ھەر دەشتێکە دڵم !

ئەو دەمەی ئاوێنەکەم دەشکێ
سەرنج بدە ڕووخسارم
بزانە چۆن خۆڕو مانگ دەگرین .

بۆنی شیری خاو لەدەمی دەھات
گوڵم .
کە ئینجانەکەی شکا.

تازە لەسەر پێی خۆی دەوەستا
باڵندەم ،
ڕاوکەر کۆتا ساچمەی دۆزییەوە

نوقمی چیرۆکی ئەو دیوو
پەنجەرە دەبم
ھەموو شەوێ مانگم لێ دەتۆرێ

بەتەنیاش بم
دەگەمە خۆر
مادام کاروانم …کاروانە..

ببە بەفەقێ
دەبمە شاجوان
دیدارمان دەربەندی دارەشمان *

************************************************ شاجوان و فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە دوو پاڵەوانی
(دوو شانۆ نامە لەمێژووی کوردەوە)نووسینی خاتوو لەیلان

؛