فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ماچ

ماچ

عیسا حوسین/ شاعیر/ هەولێر

بەڵێنت دا گەر بێیتە ژوان
لەنێوانماندا تەنهاو تەنها
ماچ بەوەلەد ببێ … !!
بێئاگا لەوەی لەپاییزدا
ماچ ئەتواری رەشەبای هەیە
دوای خۆی
دانە دانە جلی گەڵا دادەکەنێ و
درەختی جەستە
رووت رووت دەکاتەوە … !!!