رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٨٧٢
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم
”چاپوک سەید عومەر” لە دیدارێکی شیرینی کورتی ناو هەولێر، لەگەڵ چاخواردنەوەیەکی بن قەڵاتێ، دوو کتێبی چاپکراوی بەئیمزاوە پێشکەشکردم! لەگەڵ دیارییەکە زۆرمان قسەکرد، پێمخۆش بوو، بەنیازە رۆژانەی ئیشکردن، کێشەکانی وەک قائیمقامی کۆیەی نووسیوەتەوە، شەش ساڵ، لەو پۆستە بووە، بێگومان رۆژانەکەی پڕن لە ئاڵۆزییەکانی بەڕێوەبردن، کارکردن! لەوەش زۆرتر پێمخۆشە، رۆژانەی ژیانی لە کییڤ، سەردەمی سۆڤیەتی نووسیوەتەوە. لەمێژە پەرۆشم، یەکێک وردەکارییەکانی بەر لە رووخانی رژێمی سۆڤیەت، سەرهەڵدانی سەرمایەداری روسیا بنووسێتەوە، ئەگەرچی لەوێ تەنیا خوێندکارێک بووە.
کاتەکەمان کورت بوو، بەڵام باسی زۆری نووسین، رۆژانەی پێشمەرگایەتی کرد، زۆریشی لە ”سەمای مەرگ”ی چاپکراو؛ جوان، ورد نووسیوەتەوە! ”چاپوک”، زۆر ”چاپوک” بووە، ئەگەرنا لەو کاروانە بەزیندوویی دەربازی نەدەبوو