دڕڕڕان
فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا/ ئەریزۆنا
سەرم پڕە لە مردنی ژیان/ ناخم پڕە لە ژیانی مردن
نە مردنم بۆ کۆدەکرێتەوە نە ژیان
ژیان و مردن تژییە لە ژیری سارد/ گەوجی گەرم
مەڵێ ژیان رەقە، مردن نەرم
ژیان و مردن/ مردن و ژیان، بارانی تەڕ/ بارانی وشک
لێرەیت بۆ هەتاو/ خۆت کۆکەوە تا مردن ژیانی وشک نەکردووە
ژیان سەمای دەوێ/
بوون لێرەیە، دلنیابە بەیانی دێ
مردن ژیان/ ژیان مردن دەدڕێنێ
مرۆڤ بوونەوەرێکی دڕاوە لە مردن/ دڕاوە لە ژیان
ئاو نادڕێ، ئاوی دڕاند/ ئاگر نادڕێ، ئاگری دڕاند،
دەریا نادڕێ، دەریایی دڕاند/ زەوی نادڕێ، زەوی دراند
ئاسمان نادڕێ، ئاسمانی دڕاند/ با نادڕێ، با ی دڕاند
شەو/ رۆژی/ هەڵاتن و ئاوابوونی دڕاند
سۆزی/هەستی/ بیری/ باوەڕی دڕاند
ماسی/ باڵندە/ ئاژەڵ/ درەختی دڕاند
لە دڕاندا خۆی دڕاند/ دڕان رژا ژیان
بیستن/ بینین/ گۆتن/ هزر/ ناخ/ چێژ/ بوون دڕا
دڕان رژا ناو دڕان
حەوشەکەم پرە لە باڵندەی فڕیین دڕاو
باخجەکەم تژییە لە پەپووڵەی بینین دڕاو
هەنگ ماچی دڕاوە لە گوڵ
چیمەن تژییە لە گوڵی دڕاو
سەگەکەم دەروونی دڕاوە لە ناو رەنگ
وەک دڵۆڤانی لە سروشت
وەک دڕانی سروشت لە جەنگ
وەک جەنگ لە شەڕ دڕاو
بوون دڕاوە
دڕاوە بوون…..
زەوی بچووکە گەسکیدە
قدیلۆکانێی دەریا مەکەوە لە کۆربوون دڕاوە و شەق داوێ
لە دەرەوەی دڕاندا قدیلۆکانێی خۆم دەکەمەوە،
مرۆڤی دڕاو پێکەنینی نایێ
ئاو بدوورەوە/ با/ باوەڕ/ خەندە
رۆژگار درووینەوەی دەوێ
خوا نا /
ژیان پڕ خوا بووە/ خوا پڕ مردن
دڕان رژاوەتە ناو خوا
مرۆڤ بوو قدیڵۆکانێی خوای کرد
خۆی دڕاند خوا
خ
و
ا
د
ڕ
ا
مرۆڤ ئاڵوودە بوو بە دڕان
ئاگات لە سێبەری خۆت بێ
شەویش پڕە لە تارمایی دڕاو
رۆژیش تژییە لە تاریکی دڕاو
لە خوا مەگەڕێ ئاڵوودە بووە بە دڕانی خۆی
ماڵی بۆنی لمی لێدێ
بۆنی لمی دڕاو
راهاتووە بە دڕان مرۆڤە خوا
خ
و
ا
مرۆڤ
لە دڕاندا سەفەر خۆشترە لە درووینەوە
ژیان جوانترە لە مردن
بە دڕانەوە جوانە ژیان؟…….