فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر
ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر :/ نەرویج

دیواخانی دڵ، فەرشی ڕاخستە
دیبەری بازە و درکی نەبەستە!
چراخانێکە ئەدرەوشێتەوە
شەوقی لەوپەر دێ ئەگەشێتەوە!
دیلانی گرتە و چۆپی ئەگێڕێ
خەوی زڕاوە و خەم ئەڕەوێنێ!
خەوەر لەیاری پێگەیشتووە
لە خۆشی ئەوە کۆڕی بەستووە!؟
دڵ بوو بە سەرای هاتنی یارم!
وەک ڕووبار بردی ئێش و پەژارم!
شن شن ئەشنیا وەک شنەی بەیان
ئاونگی چیمەن، دڵ تەڕی یاران!؟
6/11/24