فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم ٨٦٩

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٨٦٩

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

”ڤان کۆخ” پێلاوێکی دڕاوی لەساڵی ١٨٨٦ رەسمکرد! دەڵێن رەنگە پێڵاوەکانی خۆی بن! تابلۆی پێڵاوی تری هەژارانی هەیە! پێڵاوەکانی هونەرمەندە هۆلەندییە داماوەکەی زۆر زەلیل، کەساس ژیا و مرد، بووە بە باس، هەواڵ، تۆژینەوەی گەورە بیرمەندەکان، زۆر لێکدانەوەیان بۆ کراون، بۆچوون و دەلالەتی سیاسییان بۆ داناوە!
بەڵام زۆرتر ئەوە دەگەیەنێت پێڵاوە دڕاوە بەپینەکان، پێڵاوەکانی خۆیەتی، ئەوانەی بەردەوام لەناو کێلگە، بوارەکانا لەپێیکردون، ماندووی کردون! دووریش نییە، تابلۆکانی گوزارشت بن لە ئازاری جووتیارەکانی رۆژانە ئەو رووبەڕوویان دەبووە، ئەوانەی لەناو کێلگەکان ئازاریان چێشتووە!
تابلۆیە ناسراوەکەی لەساڵی ١٩٣٦ لە پێشانگەیەک نمایشکرا، ئەوەش بووە بە رامانی فەیلەسوفی ئەلمانی هایدگەر، قسە، بۆچوونی لەسەر هەبووە، جاک دریدای فەرەنسیش باسیکردووە.