ونبوون لە ڕۆشناییی عیشقا
پشکۆ نەجمەدین/ شاعیر/ سوێد
لە ڕۆژنەی ئەوینەوە،
من دەیبینم،
ژنێک؛
بە چەپکێ گوڵەوە،
بە تیرۆژێک ڕوانینەوە،
بە گزنگێک ڕۆیینەوە،
بە گوڵجارێک بەرامەوە،
بە تاڤگەیەک دڵەڕاوکێ و
بە مڵۆیەک پرسیارەوە..
بەسەر ترۆپکی عیشقەوە،
سەربەرەوخوار،
سەربەرەوژوور،
دێت و دەڕوا و
لە بوولێڵی شەیداییدا،
ماڵی دڵ، نابینێتەوە!
دڵم، وەختە، بببێت بە گڕ.