بیست کاریکەلماتۆرشێعر
قاسم تاباک/ شاعيڕ/ مەهاباد
دڵم
پێڵاوەکانی منداڵیتە
بۆت
تەنگ بووە
……………………….
سیلە بگرە
لای چەپم
قەت
بە ڕاست
خۆشمنەویستی
…………………………….
مەمکت
گڕووی
سەردەمی منداڵییە
ئێستاش
دەیگرم
……………………….
باوەشت ڕازە
لە نێوان
خۆمان
دابێ
………………………….
مەهاباد
تۆی کەمە
دەنا
هێمن
دەبووم
……………………………
نەوارێکم
لە دڵ هەڵگرتۆتەوە
بۆت دەنێرم
گۆیی
بدەیە
…………………………….
لە شەڕ دا
بیر لە
دەستە و
یەخەت
دەکەمەوە
……………………..
بووی
بە خۆزگە
دەبێ
بتخوازم
………………………………
دەستت
پێوە دەگرم
نەبوونیت
دەمترسێنێ
……………………………
بە پەتی
هیچ دارێک
جۆلانە ناکەن
منداڵەکان
……………………….
مەرگ
هەوەڵین ئەرکم
کەوتە
سەر شانت
………………………….
دڵم
دووگمەی کراسەکەتە
کە دەتبیتم
دەکرێتەوە
…………………………….
ئاوارە نیم
خەیاڵت
هەڵیگرتووم
…………………………
تیژترین
ڕاکەری جەهانیش
بە هاوارم
ناگا
…………………………..
خۆم بە دەستەوە دا
لە سیرەی تفەنگی
کچێک دابووم
…………………………
ئاوریش بم
بە سەرم دا
باز
دەدەی
………………………
تووند تووند
لە باوەشم بگرە
با نەڵێن کوڕد
قەت قەت
یەک ناگرن
……………………….
تەرکیان کردم
ئاخرینیان
سیگارەکەم بوو
………………………..
سەری خۆم
هەڵگرتووە
دەر بە دەر بە دوای
شانت
کەوتووم
………………………..
دڵم
کۆنە سەربازێکی
نیشتمانە
ئێستاش کە دەتبینێ
بە حورەتت
ڕادەوەستێ