فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەرەو بەفری سەر کیلیمەنجارۆ

بەرەو بەفری سەر کیلیمەنجارۆ

 بەشی پێنجەم

ڕزکار شێخانی/ شاعير و وەرگيڕ / سويد

(١)

خەونەکەم هاتە دی. ئەمڕۆ بە نیوە بازنەیی لە بناری کیلیمەنجارۆ گەڕام. بەختم یار بوو، هەور چیاکەی نەشاربوووە. ئەندرێی شوفێرم، گوتی: هەندێ جار بە هەفتە هەور چیاکە دادەپۆشێ و هیچ دیار نییە.

لە ـ مووشی ـ یەوە هەتا دەروازەی ـ ناشونل پارکی کیلیمەنجارۆ ـ چووم. لەوێ دەیان پاس گرووپی شاخەوانیم بینی، هاتبوون تا لەوێوە بەرەو لووتکە بڕۆن. ئەندرۆ گوتی: بە قۆناغ بە نۆ ڕۆژ دەگەنە سەر لووتکە.

(٢)

لە زاکیرەی زۆر ئینسانی کیشوەرەکانی تردا تێگەیشتنێکی هەڵە و وێنەیەکی لێڵ لەسەر ئەفریقا هەیە. هەست دەکەم تەنی بە گەڕان بە ناویدا، هەڵەکە ڕاست بکرێتەوە و وێنەکەیش ڕوون ببێتەوە.

(٣)

ئەوەی ئەمڕۆ من بینیم، سەرسوڕهێنەر بوو. لە ژیانمدا سروشتی وا جوانم نەبینیوە. بناری چیاکە هەمووی باخ و بێسانە. بەدەم ڕێگەوە ژیانی گوندییەکانم بینی. هەموویان ژیانێکی ئارام و سادە دەژین.

(٤)

هەتا ماوەیەک لەمەوبەر، وامدەزانی چیای ئەتلەس بەرزترین چیای ئەفریقیایە. لە ژیانمدا زۆر چیای بەرزم بینیوە بەڵام کە بەرانبەر کیلیمەنجارۆ ڕادوەستیت، ئەوجا دەزانی کە چیای بەرز چۆنە و هەست بە گەورەییەکەی دەکەیت. بۆ من سەختە بە وشە وەسفی جوانی ناوچەکە و هەستی ئەمڕۆم بکەم. با ئەم وێنانە کۆمەکم بکەن.