فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بیری تۆ و خەونەکانم..!

بیری تۆ و خەونەکانم ..!
ئەڵماس مستەفا/ شاعیر /  سوید

کات درەنگ.
سروشتیش کزەبایەکی نەرمی لەخۆی گرتبوو .!

چاوەرێی ھاتنەوەی ئەوم دەکرد!

لەسەرجێگەکەم راکشام وھەرچی ھزرە تالەکان و رق و کینە و جلەکانم ھەیە،
لەودیو پێخەفەکەم فرێداو .
فریشتە ئاسا چاوم لێک نا لەناکاو ,

تارماییەک دەستی گرتم و ماچی کردم
لەئامێزی گرتم.!

چاوێکم ھەلبری وەك باز پیاما ھەلشاخا

لیوم گرت خۆم فرێدایە باوەشی ئاھێکی ئۆغژنیم بۆکرد،

توندخۆم لەگەلی جووت کرد ،

وەک ماری سر بۆی ھەلکشام پیاییدا

ھەردوکمان وەک باز و ماری ھار لێک ئالابوین

چاوەرێی ئاھێکی دەستی سروشت بووین

نزایەکمان بۆبکا لێکمان بکاتەوە