فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هەناسە

هەناسە

چیرۆک

احمد عارف/ نووسەر/  سلیمانی

٢/١١/٢٠٢٣

هەر لە سەرەتای مندالییەوە دایکی مالئاوایی لە ژیان کرد و خەپەی سپارد بە خوا و باک و خوشکی ،. مندالێکی ژیر و وریا بوو ، حمە خان هیلاکی کار و ژیان بوو ، تەمەنی رۆژ بە رۆژ دەجوە سەرەوە ، ژیان لە وولات رۆژ بە رۆژ قورستر و پر ماندویتی بوو حەمە خان ویژدانی ریی پینەدەدا خەپە لە هاورێکانی کەمتر بیت و هەست بەوە بکات دایکی نییە و بی نازە لە ریزی هاورێکانیدا ،
حمە خان بریاری دا رۆژانە بجێتە یەکیک لە فولکەکانی شار و دەسکات بە دەستەسر فرۆستن و نیوە کاسبی و نیوە سوال دەستی پیکرد ،. خەپە رۆژانە کە دەهاتەوە باوکی نەدەدیت ئەبوو بە خەم و دەنیشتە سەرو چاوی و هەمیشە هەستت پیی دەکرد کە باریکی گرانی بەسەردا کەوتووە ،. رۆژگار هات و رۆژگار گوزەشت حمە خان ریش و سەری پاک سپی بوو پشتی کۆم بۆوە ، خەپەش لەگەل گەورە بوونیدا کیوی خەم سەر و سیمای داگرتبوو ، رۆژانە بە دزییەوە لانی کەم سەعاتیک بە دزییەوە دەچوو چاودێری باوکی دەکرد و ئیوارانیس کە باوکی پارەیەکی دەدایی دەیکردە سی بەشەوە و دووی هەلدەگرت و یەکی خەرج دەکرد .. خەپە گەورەبوو کیژۆلەیەکی پر خەم و پەژارە بەلام زیرەک و جوان و نەشمیلە بوو ، حمە خان دووا سالەکانی ژیانی بە کوللە مەرگی بەریوە دەبرد ، رۆژێکیان نمرەکانی دوا قۆناغی ئامادەیی هینایەوە و نمرەی پزیشکی هینایەوە و هەر لە ریگای خویندنگەوە چوە فلکەکە و قۆلی کرد بە قۆلی باوکیدا و دەستەسەکانی لی وەرگرت و دابەشیکرد بە سەر ماشێنەکاندا و کەوتنە ری بەرەو مالەوە .. لە ریگا ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتی کردبوو ئەو چەند سالە دای بە باوکی و گووتی :« ئیتر ناجیتەکار من دەبم بە دکتۆر ، ئەم پارەیەش بۆ تۆ باوکی ئازیزم ..
حەمە خان هیجی نەگوت تەنها بارانی چاوەکانی بە خور دەبارین و دەیروانییە خەپە و ماجیکی دەکرد و گریانەکەی نوی دەبۆوە …