نیگا و تابلۆ
سەردار جاف/ شاعیر و ڕەخنەگر/ ئەڵمانیا
دڵم نایا
بۆ فڵچه‌ی نیگاری ده‌ستم
ناز و مه‌كری شێتانه‌ی تۆ
ده‌سكه‌نه‌كه‌م
تیری برۆت له كاڵانا ده‌ربێنم و
پشتم له تۆ
رووم له خواروو و له كابه‌كه‌م
دڵم نایا
له‌ره‌ی ته‌زووی بۆنی گیانت
بۆ كراس سوورێكی نامۆ
به‌ره‌و دوور دوور په‌لكێش بم و
به مه‌نزڵی بگۆڕمه‌وه
گڵێنه‌ی چاو ده‌ك نابینا و كوێرایی بێ
گه‌ر به رووخساری دوور له تۆ
بشۆرمه‌وه
شاژنه‌كه‌م
بۆیه دێم و
هه‌ر ئێواره ………
برژه‌نگه‌كان ده‌كه‌مه فڵچه‌ی ده‌ستم و
پرچت به تابلۆی ڕه‌نگه‌كان
رووی تۆ كه له مانگ جوانتره و
خۆریش جورئه‌تێكی نییه به رۆژ ههلّ بیّ
ده‌یكه‌م به وێنای به‌رگه‌كان
له نزیكی ئێواره‌یا ….
به پرتاو دێم
به ده‌م وه‌نه‌وزی ڕه‌نگه‌وه
سه‌ما ده‌كه‌م
له ساده‌یی ونبوونتا
له سه‌ر ته‌ختی ئاوێته بوونی حه‌زمانا
شۆڕشی روخساری تۆی گوڵ
به‌رپا ده‌كه‌م
ده‌مه ده‌می ئه‌م ئێواره…
.من هه‌ر دێم و …..
چی ره‌نگ هه‌یه له چاوه‌كانتا ده‌ینیژم
به مه‌یلی ئه‌وینی دڵم
كلی زێوینی سێبه‌ر و ماسكه‌رای ره‌شی لێ ده‌ده‌م
كهف و كوڵی
غه‌ریزه‌ی سه‌راپا جه‌سته‌ت
ده‌خه‌مه نێو چاوه‌كانت
مۆنالیزا داچه‌مێت و
مه‌ستی و مه‌یلی شێتانه‌مت تێ به‌ر ده‌ده‌م
هه‌ر ئێواره …..
زۆر به زوویی دێمه‌وه لات
نیگای كوڵمت بۆ ده‌كێشم
به سه‌ر ڕووما چۆڕاوگه‌ی شه‌ونمی لێ بێ
ئاوێنه‌ی ڕه‌نگی چاوت بێ
ناسك ناسك
ده‌ركه‌ویت و ناخی پڕ جۆشی هه‌وه‌سم مه‌ست بكه‌ی و
خوا په‌رستیم بیر به‌یته‌وه
ته‌نها هزرم
سه‌رقاڵ و گیرۆده‌ی باڵا و لای ناوت بێ
ئا له كاتی زه‌رده‌په‌ڕا ……
ئه‌م ئێواره …..
دێم و دێم و ده‌ست به‌ر ناده‌م …
تا لێوی تۆ به لێوی پڕ حه‌زم سه‌وز نه‌كه‌م
تا ئاوی هه‌ناری لێوت به سه‌ر لێوما نه‌چۆڕێنم
پڕ ئه‌وین و سۆزت نه‌كه‌م
ئه‌م ئێواره ….
خۆرئاوابوون و تاریكی
دیقه‌ت بده
په‌ڕه‌ی فڵچه‌ی نیگاره‌كه‌م
وه‌ك چاو و ده‌ستم لاسارن
به‌ر له وێنای جوتێ مه‌مكی سه‌ر سینه‌كه‌ت
تا دوو به‌هێ جوان ده‌ركه‌ون
سوخمه‌ی به‌رت ئهتهك و ستیان داده‌دڕن
ئیدی به‌سه
حه‌شاردانیان مەکە مەراقی سەر دڵم
بۆ نازانی نیگاكانم تینووی پڕ له‌رز و ترسمن
ته‌ماشاكه فڵچه‌ی نێوان په‌نجه‌كانم
به كام سه‌بای نیوه شه‌وا
وێنه‌ی ده‌ست ومهمكهكانت پڕ ڕه‌نگ ده‌كه‌ن
به سه‌ریانا دێن و ده‌چن
ئه‌وه ده‌سته‌مۆكه‌ی خۆتن
دوو سه‌گی عه‌جول و دڕن
لیمبۆرگ
28 / 11 / 2017