فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەشێک لە شیعرێکی درێژ

بەشێک لە شێعرێکی درێژ

عەبدولقادر نیازی/ شاعیر و ڕەخنەگر/ مەھاباد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەموو شتێ سیاسییە
بەو مەرجەی لە ژێر هەورێکا جێم بێڵی دووگیان بێ لە سنە
وەک چۆن خۆت دوو دڵی لە گیانم وەک سنە کە بێ گیان لە من
سنە لۆچە نیچە خەمبار کپم کە مێتافیزیک
خودا خوێنە شار شەکەتبار کپم کە شۆڕش
خوێنم فەڕقە لە گەڵ دیوار کپم کە فۆڕم
ئەی خوای کوژراوی لێوی غار
بۆ دەردم شارێکی و فیلسووف
بۆ مەرگم جارێکی و تاریخ
بۆ جەرگم پارە و فووبیا
نیشتمان حەزی لە پاش مەرگ بوو نە پێشمەرگ.
مەحزوونترین پیاوی نیشتمانم دە لاشەی تاریخێکی بێ گەڕەنتی
زەویم دە چاوی گا دا کە نووسی چاوەکەی تر نامووسم بوو…
پێچەوانەم فۆڕمێکە دژ بە گشتی نەریت
تەنات گشتییەکە دژ بە فۆڕم عەشیرەت
باوکم دەڵێ:
لە دوورەوە حەز بە لێوێ دا بخشێنی جۆرێکە وڵات
دایکم دەڵێ:
سینگم لە خشاندندا درزی تێدەکەوێ سوننەت
من دەڵێم تەنانەت ڕەنگێکە لە گشتی دێ پەڕانتێز
دایکم بە نیشتمانی مایەوە کەشک
خۆم داخەم لە خیابانێکی بێ سەروا کە پێچەوانە ڕەنگێکە لە گشتی…
من تەنانەت بووم و ئەو پێشمەرج
ئەو تەنانەت بوو و من پێشمەرگ
من گشتی بووم و ئەو نا/شوێن
ئەو نیشتمان بوو و من/نا خوێن
تەنانەت فۆڕمێکە تەنانەت لە نیشتمان دێ و هیچ
نیشتمان وەهمێکە هیچکات لە گەڵ شاعیریم کۆ نەبۆوە.
نا/کات شێوازی ئەسب و شهوودی گا
لێوڕێژ داوێنی حەنجەرە و خەمی نان
لەرەی هەورامان بە سینگی هەنارەوە مەولەوی
کەمێ شار کە باوەشێنی دەکرد ئوتووبووس
دایکم خەریکبوو نازی هەوری دەکێشا دە توکمە بوونی تاریخدا
وەباڵ تەنانەتێ بوو لەستۆی دایکم نیشتمان
نیشتمان فەلسەفە بوو بێ بارستایی شار کەشک
دوشمن ڕژایە نێو ئەو شێعرە حەریف
من کە نیشتمانم ساڵی دووهەزار و دەمانچە و شتێک ئۆرارتو
یانی هەر وا ئاشنا بووم بە وەهم و پڕۆفایل.
نیشتمان کە ڕژایە دیجیتاڵ خەست تا نەتەوە بێ دۆ کەشکترە
ئەی نەتەوە و نایەکگرتووەکان
نیشتمان کونێکی نەتەوەیی نییە
بازاڕێکی نێو نەتەوەییە…