شیعر
پیری/ شاعیر / ھەولێر
یارب بمرێ ئـەو کەسەی لە شوێن منا تۆی هەیە
کـەڕو ڵاڵ بێ چوون لەگەڵ تـۆ یا گفتوگۆی هەیە
بێ بەریت کردم لە خـۆت بۆیە بێ بـەرو بۆ مــام
چەشنی گوڵە شەونمی بۆیە شەو ئەو بۆی هەیە
وەک لیباسێ سادە بووم لە لۆگۆی تۆ کەمم بوو
منی خستۆتـە لاوە بــەس بـۆ ئـەو، لۆگۆی هەیە
هەزارانی وەک تۆ هەن بەڵام دڵ بەس تۆی دەوێ
جا ئەویش وا ئـەزانێ لە دونیا بەس،، خۆی هەیە
لە ئـاتـەش و فـیـراقـیـم دەبێ، بـۆنی ســۆبــکە
بەخەیـاڵی دانــاوێ سینـەکــەم بـۆن سۆی هەیە
من بەهی خۆی نـازانێ ســەر قـــاڵی دیـگــەرانـە
چەنێ قافـیە تیکرار بێ پیری هەر بەس تۆی هەیە