دەیانەوێ
ھاژە مێرگەیی/ شاعیر/ ھەولێر
دەیانەوێ
قژی شیعرم
هه ر بە گەنجی
بهۆنمەوە
خەوی ڕەوام
به بێ باڵ کەن
ڕۆحی سەر سەختی
پڕ هەستم
کۆت و بەند کەن
بە هیچ شتێک
نە کرێتەوە
دەیانەوێ
هه ست و دڵ و ناخ ئیفلیج بم
بە دار شە قیش
هه ڵنەستمەوە ،
دەیانەوێ
لە تاریکی لە دایک بووم
بە تاریکیش
بمێنمەوە
دوور لە بیر و
هزر و سوز بم
تە نیا جەستەم بخوێننەوە !
من نا مەوێ
وەکو کۆرپەی
بێ ناز کەوتوو
لە باوەشی
چەق بە ستووی پیاوسالاریا
هه ر بە دیلی
بمێنمەوە