فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چاوەکەم!

چاوەکەم!

ئاژوان رۆژهەڵاتی/ شاعير / نەرويج

چاوکەی چاوەکانم ،

وشک بووە

هێندە ئەسرینی ڕێشت و

بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی کردی!

مەزرای دەروونم قاقڕی لە خۆ گرتووە!

تۆ نازانی!

وەرزی بەهارم ،

ڕەنگی پاییزی گرتووە!

چۆلەکەی دڵم!

سەرلێشێواو و بێ ئوقرەیە!

نازانێ! کام سەرای ئەم جیهانە

دەبێتە شۆێنێک بۆ ساتێ حەوانەوەی!

قەت نییە و دەس ناکەوێ،

هەموی بێتو وێرانەیە

 

24/10/24