فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەڵێن

بەڵێن

د. تەها مەحموود/ شاعیر/ سلێمانی

 

لە پایزدا خۆر وردە وردە به ره و

ئاوابوون سه ر ده نێته وه

زەردەپەڕ قژه ئاڵتونیه که ی

خۆی په خش ده کا…

‏‎نیگای چاوەکانت

لە ڕۆحمدا سه ما ده کا…

‏‎ دەست لێدانی لێوەکانت

‏‎وەک کیژۆڵەییەکی عاشق ناز دەکات..

عاشقان بە بێدەنگی

لە نێو ئامێزی یه کتر دان..

منیش بەتەنیا دوور لە هه ناسه ی تۆ

دەبمە نمەی باران کە بە هێمنی دەبارێ

بە دوای یەکەم ماچی بەڵێنی تۆدا دەگەڕێ…