فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دويتی پەری و ڕووناک

دويتی پەری و ڕووناک

پەری عەبدوڵڵا ، ھەولێر

ڕووناک ئاڵتوون، سلێمانی

 

‎،لەباخەڵی دەسرازەدا

‎-ڕاچڵەکیم  لەشیرن خه‌و

‎!پژمەی حەت حەتۆکە

 

‎ڕووناك ئاڵتوون

—————————

،‎بێ هیوا نیم

‎بێشکەی نەوەکەم ـ

‎!لە دارى سێدارەکەی قازی یە

 

‎په‌ری عبدالله‌

—————————

 

‎،لەناو لانکە دارینەکە

‎-گریانی بیر بردمەوە

‎!ئیقای ئاوازێکی دایکم

 

‎ڕووناك ئاڵتوون

—————————

 

‎،لە سەر ڕوخسارم

‎سپی و سوورو شین ـ

‎ !گوڵینگه‌كانی دەسرازە

 

‎په‌ری عبدالله‌

 

—————————

 

‎،مۆتەکەی سەرسنگمی تۆراند

‎لەنجەولاری مورووی بێشکە ـ

‎!خەونێکی  نارنجیی

 

‎ڕووناك ئاڵتوون

 

—————————

 

‎،لەسەر کەوەی لانکەکەم

بەجێماوە-

‎!شوێن پەنجەی دایکم

 

‎په‌ری عبدالله‌

—————————