فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کە منداڵ بووم

که‌ منداڵ بووم

 

ژوان سوورچی/ شاعیر/ ئەلمانیا

که‌ منداڵ بووم زۆر تامه‌زرۆی
مۆری و مه‌رجان، گوڵی جوان بووم
زۆر تامه‌زرۆی
کراسی نیلی و یاخه‌ی سپی و
ده‌سته‌سڕی گوڵگوڵی بووم
به‌ڵام ئێستا هه‌گبه‌م پڕه
له‌هه‌زارن مۆری و مه‌رجان
که‌ چی له‌ وڵاتی غوربه‌تدا
دڵ ده‌فڕی هه‌ڵپه‌ ده‌کا
بۆ ده‌نکێک خۆلی نێشتمان

برێمن ٢٠١١/١٠/١١