فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەبێ هەر بيڵێم

دەبێ هەر بيڵێم

سەليم عوسمان/ شاعير / بەريتانيا

 

ھەر مەحوی جوانی گووت: {دڵ تێکھەڵھاتنە، لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵی} من ئەوەندە بێزارم لەو هەموو لکانە بێ سەر و بەرەی بەناو شاعیر و نووسەر و ڕۆشەنبیر و قەڵەم بەدەستانەی ئێستا لە مەیداندان، سەیری پۆست و بڵاوکراوەی هەر خانمێکی بەناو ماعیر و قەڵەم بەدەست دەکەییت کوڕان و پیاوان زیاتر، هەتا خانمان پێیدا هەڵدەدەن و دەستخۆشی و چەپڵە ڕیاکتی دڵ بۆ پۆستەکە دەکەن لە کاتێکدا خانمانە بڵاویان کردووەتەوە عەجایبم لە فکر و بیریان دێت!! کە بۆ لە خۆیان ناپرسن, خانمانە دەنووسن بۆچی زیاتر کوڕ و پیاویان بەدەوورەوەیە!! سەیرتر لەهەمووی تۆ تێکستت داناوە تا پەیامێک بگەیەنیت و دەردە دڵێک بکەی، بۆ وێنەیەك دادەنێی خەتی نێوان ئەو کۆخەت ھەڕاج دەکەی ؟!! با لە ئازادی و ڕەھای بگوزەرێین فێڵکردن لە خۆتان هەتا کەی؟ شێواز گۆڕینی ئەم و ئەو و بەندە تا چەندی تر؟؟ کاتێك تۆ دایکی و بەو چەشنە خۆت نمایش دەکەی. دوای گەورە بوونی منداڵەکەت وەڵامت چ دەبێت بۆی؟؟ بۆ لە خۆت ناپرسی ئەو کاروانەی خۆت پێداهەڵواسیوە تەمەنی چەند دەبێت و بە کوێت دەگەیەنێ؟؟ تۆیەک کە زیندووی و هەلومەرجت هەیە تا لە (فروغ ) جوانتر بنوسی ! کەناتوانی لەو خانمە بڵیندە جوانەمەرگە جوانتر بنوسی بۆ پرسیار لەخۆت ناکەی !! و بە پۆست و خۆت و فکرت و ئەو وێنە نمایشکەرانە دا ناداچیتەوە ؟!! ئێوەمانان ئاوا پێشڕەوی بکەن، نەوەیەکی چۆن بەرهەم دێت؟؟ ئێوە کە دەبنە دایك یان دایکن، چی لە پێگەی دایك پیرۆزتر و بەرزتر تر هەیە ، بۆ خۆتان لەو بەرگە قێزەونە سۆزانیيەدا هێشتۆتەوە ئەدی شکۆی خێزانتان، ئەدی ڕووشکانی برا و کەست لە کۆمەڵگا!!