کچێک لە باران
هاوار تەيب / شاعير/ رانيە
کچێک وه‌ک نمه‌ی باران دێت و
له په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییم ده‌دا
ئاشنام ده‌کاته‌وه به‌خۆی!!
کچێک..
له شکۆفه‌ی وه‌رزی ئه‌ویندا
ئه‌مباته‌وه نێو حه‌سره‌تییه‌کانی خۆی و
خه‌رقی جیهانی مه‌ست بوون و
لێک ئالانم ئه‌کا
کچێک له نه‌شئه‌ی خه‌یالا
خه‌ریکی پڕکردنی ره‌نگه
کرسیتالییەکانی ژیانه و
هه‌تاو دڵی بۆ راده‌خا
کچێک بیره‌وه‌رییەکانی
له‌سه‌ر ده‌روونی ئاو ده‌نووسیه‌وه
تا هیواکانی له نێو ده‌ریا بچنێته‌وه.