پیرۆزە سلیمانی
پەری عەبدە/ شاعير / سلێمانی
نەڵێن شارەکەم نوستوە
بێ دەنگە
جام کە پڕبو لێی دەڕژێ…!!
ئيمە لە لوتکدا لەدایک بووین
لە شەقامدا پێدەگرین و
ڕادەپەڕین…!!
لە چیاکان شۆڕش دەکەین
سەربۆ زۆردار
نەوی ناکەین…!!!
ئێمە بۆنی نێرگزین و
ڕەنگی سوری گوڵاڵە
گەر بتانەوێ بێ دەنگ بین
باش بزانن خەیاڵە …!!!
داری ئازادی لە سەرادا نيژرا
هەزاران لاو پیرمان
ليرەدا ڕاکێشرا…!!!!
گەر بزانن ئەم میللەتە
وەک شیر دەکوڵێ
کە هەڵچو باش بزانن
عەرشی زۆردار ڕادەماڵێ…!!!
لە بیرتانە کە پێم وتن
نامەی کامەرانم پێیە
لە بەر سەرا پيتان دەڵێم
ئەم شارە کوێیە….!!!
ئێرە شاری شارانە گەروی پڕە
لە ئازادی هاواردەکەن
درشت و وردخۆیان دەکەن
بە قوربانی…!!!
ئەمەیە دەنگی سلیمانی
شاری هەڵمەت و قوربانی…!!!
22/10/2023