فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

عەشق

عەشق

هەڵۆجەعفەر/ شاعير / سلێمانی

عەشق فیداکارییەکی تەنهاتەنهاو

خزمەتکارێکی پەنهان وئاوەدان

بەتەنێ عەشق

بێ خودایی نیيە

ئەوانی دی گومڕاییەکی خراپن!

وەک چۆن عەشق کەم

هەڵەدەکات

کەمیش هۆکاری ماڵوێرانی سبەینێیە

زۆریش نیەت باش و

زۆریش سپییە

ئەو نیيەت باشە

هیچکات خۆی بیرنەماوە

بەئازاری ئەوانی ترەوە

ئەو نیيەت باشە

لێرەکاری خود ڕایی دەکات

ناهێڵێ خەونی گۆڕانکاری بمرێت

ناهێڵێ هەناسەدان

تەنگ بێت

زۆر دڵتەنگە

بە دوو بارەیی

ئەو خەمی مناڵێکی سبەینێ دەخوات

وەک باوکی

بەڕەزیلی نەمرێت

ئەو ئازادی

بۆئاسمان هەڵدەداو

کۆت بۆگۆڕو

کۆتر بۆژیان ئازاد دەکات

زەلالەت بۆ جەهەندەم

عەشق زمان ڕاستێکی

باوەڕپێکراوی خودایە

ڕەنگە عاشق نەبین

سبەینێ بێ خودا،

بێ بەها،بێ پیرۆزی

زوو لێرە سەربنێینەوە

مناڵێک بیری بچێ

گۆڕی دایک وباوکی لەکام لایە!

گۆڕگومی گومناوی

هەمان ئەو نەفرینەیە

ئێمە ئێستا پێی مەستین

سبەی جێی دێڵین

ئەم عاشق نەبوونە

وەک نەفامی

ئەو چارەسەرە دوورانەیە

ئێمە ڕازین لەم کەنەفتیە

سەرپێ کەوینەوەو نەمرین!