فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٨٥٣

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ سوێد

لە براتیسلاڤا پایتەختی سلۆڤاکیا کوڕێک کیژێکی خۆشدەوێت، زۆریش دیداریان دەبێت، ماچ و ژوانیان زۆر بووە، بەڵام کە کوڕەکە بە دڵدارەکەی دەڵێت؛ من پاککەرەوەم، کەناسم و شارەکە پاکدەکەمەوە!
کیژەکە دەستبەرداری دەبێت، دڵە تەڕە گەرمەکە لە کوڕەکە وەردەگرێتەوە، چیتر ناچێتەوە ژوان! بەڵام کەناسە عاشقەکە بەردەوام لە شوێن و کاتی جارانیان چاوەڕوانی دەکات، کیژەکە نایەوێ ماچ بداتە کەناسێکی شارەوانی! خەڵکەکە زۆر دڵی عاشقەکە دەدەنەوە، سۆزداری دەبن، بەڵام ئەو بەو دەردەوە دەمرێت. پاشان دڵداری، دڵشکانی کوڕەکە بوویتە قسەی سەرزاری خەڵکەکە، هەموولایەک لە شوێنی ژوانی هەردووکیان پەیکەرێکی لەناو زێراب بۆ دروستدەکەن.
ئەوەش بووە بە قیبلەگەی دڵداران، ئەوەندەش دەستیان لە کڵاوەکەی داوە، لووس و شەوقدار بووە.