فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سەوداسەر

سەوداسەر

ئاژوان رۆژهەڵاتی/ شاعير /  نەرويج

 

ئاسمان ڕەشماڵی ڕەش لەخۆی پۆشی

لە پڕ ڕووخساری خۆری داپۆشی!

چاخماخەی هەور و با بە سەرخۆشی!

نمنم هاتە خوار باران سەوداسەر!

شنە ئەیهەژاند، ئەمسەر بۆ ئەوسەر!

منیش ئازیزم دوورە وڵاتە

وتم هەلێکە و ئەمڕۆ خەڵاتە!؟

ماچێکم هەڵدا پڕپڕ بە زارم!

وتم بە باران بیبات بۆ یارم !؟

 

18/10/24