فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دويتی شيعری  پەری و رووناک

دويتی شيعری

 پەری و رووناک

پەری عەبدوڵڵا/ ڕووناک ئاڵتون

 

 

‎ئــایــا ئەمــەت دەزانــی؟ ‎وتــم لــەدوای خــۆت

دەرگاکە لـەگـەڵ دەسـتـدا دابـخە

‎داخـێـکت بـەسەر دڵـەوە جـێـما

‎دەسکی ئەو دەرگـایـە

بـە ھـیـچ بـارێـکـدا نـاکـرێـتـەوە

Runak Altun

—————————

‎نــا…نــا… مـن بـيـرم نـه‌چووه‌

‎تــۆ کـۆدی ئـەوینت لــە خـەیـاڵ نـەماوە

‎ئـه‌ی پـێم نـه‌وتـی

‎بـه‌لای چـه‌پـدا ده‌كرێته‌وه‌ ؟؟

Pary Abdulla

—————————

‎ئـەی ئـەمـەت دەزانـی

‎گـەڕەک و کـۆڵان خـونـچـەیـان پـۆشـیووە

‎بـۆ پـێـشـوازیـت

‎لـەسـەر مـێـزێـک و دوو کـورسـی

‎دوو پـەرداخـی بەتاڵی شـــەراب

‎نـوزەی خـنـکــانـیـان دێ

‎لـە بــێ لـێـوی مـن و تـۆدا

Runak Altun

————————

‎چـۆن نـازانـم

‎لـێـوم تـا ئـێـسـتـاش شـیـلـەی تـرێـی لێـدەتکـێ

‎ئـه‌ی خـونچـه‌یـه‌ك لـێـوی نـه‌نا بـه‌ پـه‌رداخـه‌كـه‌وه‌

‎پـه‌رداخ تـژی بـوو لـە شـەونـمی مــاچ ؟؟ ‎

Pary Abdulla

————————

‎پـێ ھـەڵـگـرە

‎کـەڤـری گـژ و گـیـای دەشـتـم

‎لـە بـێ بـارانـی زەرد دەبـێـت

‎گـەر درەنـگ بـکـەویت دوور مـەڕۆ

‎پـرچـی ڕووتـابـی ڕەشــم بـەر نـەعـرەتـەی شــەو بـکـەوێـت

‎خـێـرا وەرە خـێـراتـر لــە بـــــا

Runak Altun

————————

‎ده‌رگـای دڵـت ئـاواڵاكـه‌ ‎

کـات لـەبـەر پـێـمـدا گـرمـۆڵـە بــووە

‎خــۆریـش بـوخـچـه‌ی ڕوونـاكـی پـێـچـاوەتـەوە

‎چـون دڵـنیـایـە لــه‌ چـه‌خـمـاخـه‌ی چـاوه‌كـانـمـان

‎شـه‌وه‌ زه‌نگ ده‌بێت بــه‌ چــراخــان

‎لـه‌گـه‌ڵ شـنـه‌ی بـه‌یــان ده‌گـه‌مـه‌ لات

Pary Abdulla

————————