فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

((چرۆی بەختم))

((چرۆی بەختم))

 

مەهجوور/ شاعير / کەرکووک

ئیتر بۆ من نەما ساقی بە جـێـی هێشتم سەفا و شادی

دە بۆم تێکە بە دەستی خۆت بنۆشم مەی لـە بێ دادی

ئەوەی چاندم بە زایەع چوو چرۆی بەختم نەبینی من

پەتێکی خەم گــرۆی گـردۆتــە تــیـن و تامی ژینی من

کە شەو دادێ بە خـۆم ئـێـژم شـەوانم چەندە خامۆشە

چرایەک من لە کوێ بــێـنـم قــوتــاربــم لەم سزا نۆشە

سوتانێــک رووی لە دڵ نــاوە مــەحـاڵــە دڵ قوتاربوونی

کەمن خاکـم بـەســەر بــێ چـارە وێـڵــم بـۆ تیماربوونی

بە گوێما قـــەت نەزەنـگـاوە حـیـواری زاری ئەو شۆخە

لە سینەم رەنـگـی هـەڵـداوە بــریــن و زامی ئەو دۆخە

عەجەب خەڵکی لە مـن حاڵی دەبن بۆ شیعری زامدارم

ئەمن شـیعــرم پەیامـێـکە کـە تــێـگەن چــەن بریندارم

شەپۆلی خەم بەری شادی لە(مەهجوور) گرتووە و تەنها

بەشـم ناڵــیــن و گــریـانـە خــودا تۆ شــاهــیــد و پەنها

 

 

25/1/2023