فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

مەلەکانیش ململانێ دەزانن ـ ـ

مەلەکانیش ململانێ دەزانن ـ ـ

کورتیلە چیرۆک

احمد عارف/ نووسەر/ سلێمانی

٢٠/١٠/٢٠٢٢
تۆف و سەرماو رەشەبایەکە مرۆ خۆی لەبەردا ناگرێت ـ تازە سەرەتای زستانە و ھەندێ قازی قورینگ تۆراون و کەوشەن دەبەزێنن و خۆ دەکەن بە سنوری قەومێکی دیکەدا کە ئەوانیش خۆ بە زل زانن و لە ھاتنی ئەو گروپە دەکەونە گومان و ە دردۆنگییەوە گەمارۆیان دەدەن و نایەلن بلاوەی لێ بکەن لە نێو سنووری ئەواندا ـ ـ ھەر جوان و رێک دەسبەسەریان دەکەن و رێگەی ھەلسورانیان لێدەگرن ـ ـ ماوەیەکی باش دەمێننەوە و بێ تاقەت دەبن و چەند دانەیەک لە رەوەیەکی دیکە دەکەونە نێوانیان و لەسەر ئەوە رێک دەکەون کە ئەمان دۆستی دووژمنی ئەم میوانانەن و ئەرکی دۆستایەتی وایە بە پاسەوانی خۆیان بیانگەیەننەوە دەستیان و ئیتر ئەوان خاوە ن ھەقن ـ ـ
رۆژێک بە یاوەری دوان لە خۆیان دۆل بە دۆل و شاخ بە شاخ دەیانگەیەنن بە دوژمنەکەیان و مال ئاوایی دەکەن و دەگەرێنەوە ـ ـ بەلام کارەسات لەوەیە ئێستا بە دەستبەسەریا بیر دەکەنەوە چیمان کرد بۆ ئەو دوو پاسەوانەمان نەکوشت و رزگارمان بێت ـ ـ تازە داد نادا فەرمانی خنکاندنی زۆرییەیان دەرچوو چەند کەسێکیشیان واتە چەند قازوقولینگێکیشیان ئازاد کران و دایان لە شەقی بال و گەرانەوە ـ ـ
رۆژگار ھات و رۆیی یەکێک لەو قازی قولینگە ترسنۆکانە ئێستا سوپا سالارە و خۆی بە شای ئەوانی دیکە دەزانێت و پاشەلی خۆی زۆر پێ پاکە ـ ـ
ئا بەو شێوەیەش پەلەوەر و ئاژەلەکانیش ھەرکە بە پێی گروپی خۆیان ململانێ و یەکتر خۆری دەکەن ـ ـ