فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ژن

ژن

گۆران سەعيد/ شاعير / سلێمانی

 

 

نابێت ژنەکانت

بە ئەندازەی خۆی خۆش بوێت

یان ئەبێت زیاترت خۆش بوێت

تا کە بەسەر زەویدا ڕێی کرد ناز بکات

تا لە بێتاقەتی و ماندوێتیدا

تۆی بێتەوە یاد و بەرگە بگرێت

یان ئەبێت کەمترت خۆش بوێت

تا بیر لە داگیر کردنت بکاتەوە

چونکە خەیاڵی داگیر کردن لای ژنەکان

تاکە خەیاڵە کە ماندوویان ناکات .

 

نابێت ژنەکان

بەو شێوە ببینی کە هەیە

ئەوان هەمیشە کەسێکیان ئەوێت

لەو دیو تێڕوانینی خۆیانەوە

سەیریان بکات

هەندێک جار جوانتر

تا لەگەڵت بمێننەوەو

هەوڵ بدەن جوانی

خۆیانت لەگەڵ بەش بکەن

هەندێک جاریش ناشرینتر

تا بە دواتا بێن و

جوانیەکانی خۆیانت پیشان بدەن .

 

نابێت ژنەکان

دەستیان لێ هەڵبگری

هەندێک جار وەکوو منداڵ

دەستی بگرە

ڕاست و هەڵەی پیشان بدە

هەندێک جاریش

لێی گەڕێ تا ئەو شوێنەی ئەیەوێت

بڕوات و سەرکێشی بکات .

 

ژن منداڵێکی گرینۆکە .

 

ژن

ئەو شتانەی بۆت نەکردوە

لەلای گەورەترن\

لەوانەی بۆت کردوە .

 

ژن

بێدەنگی ماڵ ئەشکێنێت .

 

ژن

ترسی لە دەستدانی پیاوی

هەبێت جوانترە .

 

ژن

بۆ پشوودان

بۆ ئارامی

سێبەری خودایە

لەسەر زەوی . ‌‌‌‌