شيعر
سروشت بارانی/ شاعير / هەولێر
لە فەوقی ئەو عالەمەیدا، کە چەقی دڵمت پێکاوە
قەبوڵمکەی بە خادمت، پشت دەکەمە تەختی شاوە
جارێک هاتوومە دیدارت، لەبیرم ناچێ لەو ساوە
دیدەم هاودەمی گریانە، کە بۆ کەس وا نەگریاوە
کە هاتمەوە پەشیمانی وەها جەستەم ڕادەژەنێ
ژێم لە حزوور ناوی تۆدا، گریانێکی خۆش دەژەنێ
وەهات لەخۆم سەندوومەوە، کە وجودی من نەماوە
هەموو عالەم بە لایەک و ئەتۆش لە لایەک بەتەنێ.
بە کانــیلـەی چاوەکانت، تەزوو بــە ڕۆحمدادێنی
کە فەرمووت: ئەمن چی تۆمە؟ گوتم: قوربان ئەتۆ کێ نی؟
بە نەرمە نیگایان فەرمووت: ئەوەی بە شوێنی مندا بێ!
قسەم بە خودا، شەهیدە، کە بڕژێ یان نەڕژێ خوێنی.