سەری مانگ
هێمن بەرزنجی/ شاعير و چيڕۆکنووس / سلێمانی
ماڵمان لەپەراوێزی شاربوو
من و منداڵانی گەڕەک
کەمانگمان دەبینی
بەدوای سەری مانگا ڕاماندەکرد
ناوە ناوە کەسێکی نەشارەزا
خۆی دەکرد بە کۆڵانەکەماندا دەیگوت:
ئەمە کۆڵانی کرێنشینانە ؟
***
ماڵمان لەپەراوێزی شاربوو
ئێمە نشتەجێی
خانوە کۆن و بچووکەکان بووین
باوکمان ڕقی لەبینینی مانگ بوو
بەتایبەت کاتێک
لەسەر لوتکەی شاخەکەوە
سەری دەر دەهێنا….
***
- ماڵمان لە پەراوێزی شار بوو
- لەکۆڵانەکەماندا ژنێکی نانکەرو
- ژنێکی لەشفرۆشی نهێنی و
- ژنێکی بەرگدروو ، دەست چنی تیابوو
- کەهەموو پێکەوە کاریان دەکرد
- بۆ سەری مانگ *
- ****
- ئێمە ماڵمان
- لە خانویەکی داردا بوو
- زستانان قاپەکانمان بۆ کۆکردنەوەی
- دڵۆپە دادەنا
- هاوینان سیسرک و جرج و مێرولە
- لەگەڵ ئێمە دا دەژیان *
- ****
- ئێمە ماڵمان لە پەراوێزی شاربوو
- لەکۆڵانی ژمارە دووی کرێنشینان
- دوای من و خوشکەکەم و براگەورەکەم
- ئیدی نەدایکم خۆی رووت دەکردوە بۆ باوکم
- نەتوانیان شەوان پێکەوە
- لەتەنیشت یەک بخەون
- وەک پشیلەی ماسی فڕێن
- بەدوای دەرفەتی سێکسێکدا دەگەڕان .
- ***
- * ئێستاش هەر ماڵمان لە پەراوێزی شارە
- لەهەمان کۆڵانی کرێنشینان
- من میراتی کرێکاری باوکمم بۆ ماوەتەوە
- خوشکەکەم میراتی
- نانکردنی ماڵانی دایکم
- ژنەکەم دەستاو دەستی دروومانی خەسووم
- ژنەکەی ئەوبەرمان میراتی لەشفرۆشتنی دایکی