” ئاوێنه‌یه‌ك به‌رانبه‌رم بوێسته “
هەڵاڵە سۆهرابی/ شاعير / سنە
له به‌تاڵه‌تی ته‌ریكی
خه‌وتنی بهنهوشا ناسرهوم
نا
یاخی ترم له‌وه و
تا باوه‌شی نارنجیترین گه‌ڵا
دره‌ختێك مهودامه
له‌گه‌ل خۆم و خه‌مێكی
خۆشا به‌ڕێوه‌م
چ دژواره كوت‌وپڕ شه‌قام
له ژێر پێی پیاسه‌كان
بڕووخێ
وه‌رزی پێنجه‌م به جنونه‌وه ده‌ست پێ‌بكا
چ دژواره باوەشێك كۆڵان
تێكه‌ڵاوی بارانت كا
سه‌رخۆشی هه‌بوونێك بی و
که‌س پیاسه نه‌كا له ته‌كتا بێ چه‌تر
ئاوێنه‌یه‌ك
به‌رانبه‌رم بوێسته و بیرم لێ بكه‌وه
پێش ئه‌وه‌ی پایز
گه‌ڵا عاشقه‌كانی وجودم هه‌ڵوه‌رێنێ.
ڕه‌هام که له دارستانێكا
پڕ بێ له چۆله‌كه‌ی وشه
پێش ئه‌وه‌ی له زۆر ساڵ ته‌نیاییمدا بزر بم
ڕۆمانێك بمخوێنه‌وه
ساڵها ته‌واوم مه‌كه
چ شیرینه له هیچا نه‌بی و
دژواره پڕ بی له چۆله‌كه‌ی وشه
سپێدان به جریوه‌ی
ماچێكی تاڵ وه‌خه‌به‌ر بێی
شێعرێك ڕوو نه‌دا
دژواره
له ئامێزی زستانێكا توانه‌وه و
له به‌هاری تۆدا نه‌ڕوان
چ دژواره نه‌ڕوان