فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم ٨٥٠

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٨٥٠

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

لە کۆڕەکەی هاوڕێم ”نیهاد نەجار” دەبوایە وەک هاوڕێ، هاوبیر، هاودەم قسەیەک بکەم. لەوێ لەبەردەم ئامادەبووان کە ژمارەیان زۆریش بوو، گوتم؛
پایزتان باش، بەهیوای باران زۆر ببارێت، بەنداوەکان پڕئاو بن، بەوەش سەیرانەکانمان خۆشتر و جوانتر دەبن!
نازناوی نووسەرانی ئێستا و جارانی هەولێر؛ زامدار، پەرۆش، پەرێشان، رۆرۆ، بێبەش، بێخەو… بووە، بەڵام نیهاد نازناوەکەی نەجارە، چونکە باپیرانیشی شارستان بوون!

نیهاد دەرچووی کیمیاییە بۆیەش؛ کتێب، لە موختەبەری بیروهۆشی شرۆڤە، شیکاریی، تاقیکردنەوەی زۆریان بۆ دەکات، ئەنجامەکەشی نیشاندەدات!

 

ئەو کتێب دەکڕێت، دەخوێنێتەوە، رەخنەش دەگرێت، هەڵەی چاپیان تێدا دەدۆزێتەوە. لەگەنجییەوە هاوشانی چەپ، خوێنەران، وڵاتپارێزانیش بووە! عەرەبیزانێکی باشە. لە بوارە پیشەییەکەی خۆی زیرەک، بەتوانا، هاوکارێکی باشی ناسیار، بێگانەشە.