فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئه‌وانه‌ى من خۆشمده‌وێن توڕه‌ نابن

ئه‌وانه‌ى من خۆشمده‌وێن توڕه‌ نابن

بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر

ئه‌مڕۆ پێكه‌وه‌
ته‌ماشاى كتێبمان كرد
ئێواره‌يه‌ و
من يه‌ك به‌يه‌ك چاو له‌ كتێبان ده‌گێڕم
كۆڕێك به‌رانبه‌رم به‌ڕێوه‌ ده‌چێ
من دڵى براده‌رێكم ده‌شكێنم
ئه‌و ته‌ماشاى كتێب ده‌كات
قاوه‌ ده‌خواته‌وه‌ و جگه‌ره‌ ده‌كێشێ
من ماوه‌يه‌كى كورت له‌ ژيانم ماوه‌و توڕه‌ ده‌بم
له‌ فڕينى خێراى فڕۆكه‌ و په‌پوله‌
له‌ رۆيشتنی تيژى شه‌مه‌نده‌فه‌ر
له‌ زوو گه‌يشتنى ميلى كاتژمێره‌كه‌م
له‌ يه‌كه‌وه‌ بۆ شه‌شى ئێواره‌
له‌په‌له‌كردنى خواردنى حه‌ب و ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌ر چوو
له‌ ئاوى ساردى كه‌ڵله‌ ته‌زێن و پرته‌ و بۆله‌بۆلى ژن
ئه‌وه‌ى له‌ ژيانى من ماوه‌
زوو زوو توڕه‌ ده‌بم
خواردنى زۆرى ميوه‌
لاى ئه‌وانه‌ دانه‌نيشم جگه‌ره‌ ده‌كێشن
شه‌وانه‌ زوو هه‌لبستم و چاوه‌ڕێى هه‌لاتنى خۆرهه‌لاتن بكه‌م
به‌يانى زوو زوو له‌به‌ر خواردنى حه‌به‌كانم
له‌تێك سه‌موون يان نانى تيرى بخۆم
چايه‌كى تاڵ و له‌ قاوه‌خواردنه‌وه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌
ده‌ڵێن قاوه‌ خواردنە‌وه‌ بۆ ئارامى باشه‌
دكتۆره‌كانى من لێيان قه‌ده‌غه‌كردووم
من تێ ناگه‌م بۆچى ده‌بێت
من توڕه‌ نه‌بم
بۆچى ده‌بێت كه‌ناله‌كانى تيڤى زوو زوو نه‌گۆڕم
ئه‌و ماوه‌ كورته‌ى له‌ ژيانم ماوه‌
حه‌زده‌كه‌م به‌ دڵى ئه‌وانه‌ بژيم
كه‌ خۆشم ده‌وێن و توڕه‌يان نه‌كه‌م
ئێواران زوو نه‌چمه‌وه‌ وحه‌ب و ده‌رمان توڕ هه‌لده‌م
ئه‌وشتانه‌ى دوور له‌ ژنه‌كه‌م كردوومه‌
هه‌مووى بۆ بگێڕمه‌وه