فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شعر

شیعر

چیمەن قەرەداغی/ شاعیر / فیلەند

با لەودیو پەنجەرەکەوە
سەمادەکات
دەستی ڕاستی لەناوقەدم ئاڵاندووە
دەستی چەپی لەسەرشانم
پەنجەکانی هێواش هێواش
پیانۆ بە گەردن دەژەنیت
زوڵف هەراسانی ئەکات
با میوانێکی ناوەختە
شەوان درەنگ
بەپای پەتی، بەبێ سانسۆر
خۆی بەگوڵاوی باخەکەمان تەڕدەکات
لەبری من
لەگەڵ سمۆرە نارنجییەکەی
هاوسایەمان سەمادەکات،
با لەسەر بەستەڵەکی ژووروو
هەنگاودەنیت
گڤە و ساردی
لەپیاوی بێ مروەت دەچێت
کاتێك گەڵای خونچەی پەمەیی
دەوەرێنیت
با لە بێبۆنی و بێرەنگیدا
لەخۆی ئەچیت
بۆیە هاوڕێیەتی خۆشە.

25.12.2016