فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

نیشتمانێک بە برینەکانم هەنار

(نــیشــتــمــانـــێڪ بــە بــریــنــەڪــانــمـــدا هـــــەنــار)

بەفرین شەڕەفکەندی/ شاعیر / مەھاباد

بــەراوەژووتــر لــە هــەمیــشــەم     شـــــارم
کـــە شــەقــام بـــە ڪۆڵـییەوە
بــە ڪۆشــێــک لـە مـولتـیـپـڵ تـــرۆمـا
لــە شــۆڕشــێــک دەدوێ، زام بــە نــاوے خۆے تــۆمــار ڪــرد.
ئـــــاوارەتــر لــە هــەنــاســەڪـانـے  بــا
وەدووے جــەســتـەیــەڪــے بـــێ نـــیــشتــمـــان ڪـــەوتـــم
کـــە دە بـــێ مــێــژوویــیـــدا  لــە ئـــاڵایـــەڪـــے پـــێـــریـــۆد دەگــــەڕا بـــۆ ڕەنــگــەڪـــان…
دەتــرســـم بـــە وەرزێـــڪەوە دەســـت پـــێـــبـــڪــەم
کـــە لـــە نـــیشــتــمـــانــــەوە دەرنــەڪـەوتـــبــێ و
قــــەتـــیـــســمــاوبــێ بــە هــێــشــتــاڪـــانـــی شـــەیـــتــانـــەوە…
مــــن ئــێــســتـــاش ســەرشــێــواوتــر لــە هــەمــیــشــە قــورقــوشــمـــم
ڕاخــەرے بــەردەڕێــــژے
ڪــۆڵانـــەکـــان ڪـــە بـــاوڪم بـــە بـــیــرے جــگـــەرە و
دار بە خـــتـــۆڪەے هـــەنــــارے دۆڕانـــد…
بـــۆیـــە ئـــێــســتــا ڪــە ڪــۆڵان ســەرقــاڵــێـــڪــے بــێ ڕێـــبـــوارە
نـــیــشـــتـــمــانـــیـــش بــە ســاڵــێـــڪەوە نــاتـــەڪــێ
ڪــە تــێــیــدا چــــــــوار قـــات بــــوو.
درۆزنــتـر لــە هـــەمـــیــشــە    مـــن ڪــــــاتــم
لــە ئـــێــوارەیـــەڪـــے تـــۆزاویـــیــەوە ڪــە بـــە تــــەنـــیــــایـــی دەســـــت پـــێ دەڪـا
وێـــــــڵ
دەخــــولـــێــمــەوە تـــا لـــە هـــەســـارەڪــانـــدا تـــەنـــیـــایــــے بــــژمـــێـــرم.
زەمــــــــان سەرقاڵیــیــەڪے  ڕاســـتــە
ڕادەڪـــــا بــە بــریـــنــێــڪــے قــــووڵدا    بــــاڵا دەڪــا بــە زامـــم و
ئـــەوەنــــدەے بە گــــژ ســــنـــوورەڪــانـــدا دەچــــم
لــە ڪــــاتـــژمــێــرەڪــەمــدا  چـــەواشـــە.
زەمــــان، هـــەمـــیــشـــە خــــۆے دەڪـــا بـــە شـــێــعـــر و بـــریــنــم
تــــا
نـــەوێــرتــر لـە هــەمـــیــشــە    ڪــە نــــیــشــتــمــــانــم
مــــارەنـــەڪــــراوے  خــــــــــەبــــــات بـــتـــڪـێــتــە ســــەر درەنــــگـــتـــریــــن دێــــڕے ئــەو شــــێـــعــــرەم…
ئـــێـــســتــا ســنــــوورســـنـــوور
هـــێـــڵنـــجـــم دێــــــ
بــەســـــەر  شــــــــۆڕشـــــێـــــڪــدا
ڪـە بــەر  لــەدایــڪبـــوونـــم
چـــــــــــوار ڪــفـــنــــے دڕیــــوە و
ســـێـــبــەرێــــک تــێــیــدا ســـەرقــــاڵـــے مـــردنـــە ڪــە
نـــیـــشـــتـــمـــان بـــەرئـــاوەژووتـــر لـــە هــــەمــیشـــەے شــــار
تــێــیـــدا، هـــەنـــارێــڪے چــــــــوار قـــــاشـــــە…