فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەو کاتانەی مناڵبووم..

ئەو کاتانەی مناڵبووم…

دیدار زامدار/ شاعیر / ھەولێر

سەیرو نامۆ، دەهاتە پێش چاوانم
ڕەفتارێکی باوکم !!
کاتێ لە کار دەگەڕایەوە ماڵ
تەواوێک، توندو توڕەبوو…
بە خۆم دەگووت، چ باوکێکی بێ بەزەییم هەیە
مەگەر ئێمەی مناڵ، ئارەزووی ئامێزی شیرین و
گاڵتە و گەپی باوکایەتیمان نیە!؟
یاخود، خۆشی ناوێم !
ئەم دەمار گیریە چیە باوکم دەیکات؟!

ڕۆژان هات و شەو و شەوگار تێپەڕی
گەورە بووم و کەوتمە دەریایی خەم
بۆسەی کێشە یەخەی گرتم و
غەرقی نەهامەتی دنیا بووم،
لە کاتێکا، بیرکردنەوەیەکی قوڵ دایگرتم و
لە پڕێکا، بەدەنگی مناڵێک هاتمەوە خۆم
گووتی باوکە منت خۆشدەوێ.