فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ کێی……!!

تۆ کێی…..!!

خالید شەیدا/ شاعیر / ئەڵمانیا

خوشەویستەکەم
ئاسوی گه شی ئاواتم
ئاره زووت ده که م
به و ناوه خته
ته‌نیا دڵم به‌ تۆ خۆشه‌
شك هه‌ر ته‌نیا به‌ تۆ ده‌به‌م
وه‌ره‌ دڵم به‌ ته‌نیایه‌
له‌ چاوه‌ڕوانی تۆ دایه‌
وه‌ره‌ با دڵم گڕ نه‌گرێ
هێز و گوڕی تیا نامینێ‌
ئه‌و دڵه‌ی خۆم
نه‌ده‌دا به‌ كه‌س
ئه‌گه‌ر تۆم نه‌دیبایه‌
وه‌ره‌ ئه‌ی شۆخ و شه‌نگه‌كه‌م
هه‌ست و سۆزی دڵه‌كه‌م
هێلانه‌ و نه‌زارگه‌كه‌م
ئامێزتم بۆ بكه‌ره‌وه
دڵم ئۆقره‌ی تیا نما‌
با له‌ ئامێزت ئۆقره‌ بگرم
با چیتر دڵم گڕ نه‌گرێ و
له‌ دووری تۆوه‌ نه‌سووتێ …!