فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کاتێ سعات دەبینم

کاتێ سیمات دەبینم

گوڵزار فەرەج/شاعیر / سلێمانی

 

کاتێ سیمای شەو شەق دەبێ
کاتێ هەورێ لەئاسمانی بێدەنگیتدا گەواڵ گەواڵ مۆلەق دەبێ

کاتێ مانگێ بەبەد مەستی
لەتەشاوی ژورەکەمدا ئەوینی خۆی پەخشان دەبێ
کاتێ دڵم دونیای ڕازو رامانی خۆی
بەیەک وشەی ئەوینتم دەرمان ئەبێت

ئیتر دەمەوێ پێت بڵێم
چ شیرین خەوە لەناو دەروونی تاری ئەمشەوە
بۆتە زەهری تاڵ کاتێ میهری دەڕژێ ماڵەو ماڵ

چ شیرین خەوە لەناو تاری ئەمشەوە
بۆتە ئاوازێ هەتا پەخشانێ لە مانگ بخوازێ

ئەی خەون و خەیاڵ
ئەی خەرمانی زەواری ماندووی ویژدانم

ئەی ئەوینی ترسی شیرین
ئەی شانامەی هەزارو یەک گۆرانی ژین
سیمات لە رەنگی بەفراوێ
پاکی و بەرائەت ئەپۆشێ
بەژنت بەستەی بارانێکە
کانیاوی دڵ بۆی دەخرۆشێ

بۆنت بەرامەی ئاسمانە و بە جارێ
هاتە هەناوم هیچ مەپرسەو
باوەرت بێت بەنەفخی ئەوینت ماوم
چاوت برژێ بەسەر کێوا ئەیسوتێنێ
دڵم زارۆیە یان شێتە ئەیەوێ دەستی بۆ بێنێ
تۆئەوینی یەکەم نامەی
تۆ عەشقێکی زارۆئاساو بێ بەهانەی
تۆ خۆڕێکی قەد نەنیشتوی دڵی منیت
پەنجەم رەنگی چاوەکانتە
خامەم خادم نامەکانتە