فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر

م . ئازەر/ شاعیر /مەھاباد

 

‎واوە مەچوو
‎ئاشنای ڕوحت
‎ھەر بە تەنھا منم

‎کاتێ ھەر ڕۆژ لە یەک ساتا
‎بیرمان گرێ دەخوات لەگەڵ یەک
‎کاتێ ھەرشەو لەیەک ئاندا
‎دڵتەنگیمان دێت بەرەو یەک
‎ئاشکرایە
‎تاکە تینی ڕوحت منم

‎لەم سەرابستانە
‎ئەوەی قومێ ئاوی ژیانەوە بێت بۆت منم
‎گەر بتۆرێیت و
‎ڕێی سەد سەدە دوور کەوی لێم
‎ھەر دێیتەوە ،
‎دڵنیابە کۆتا چیرۆکی ژیانت ھەر منم

‎واوە مەچوو
‎لەم کاوڵستانە
‎تاکە مەرحەمی برینانت ھەر منم