فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دڵم خۆش ناكاتەوە

دڵم خۆش ناكاتەوە

عەبدولموتەلیب عەبدوڵلآ/ شاعیر/ هەولێر

 

دنیام تۆزێ‌ لێدیارە

ئەوە هەموو قسەكانمە

بە دیار تەمەنەوە دەڵێم دنیام لێ ونبووە

هیچ شتێ‌ دڵم خۆش ناكاتەوە

بیر بكەرەوە

منداڵى سێوێكە دەكرێ‌ بە دوو لەتەوە

لەتى دووەمى پیرییە

هەموو ژیانم لە لەتى یەكەم لە بیركرد

دنیام تۆزێ‌ لێ دیارە

ئەوە هەموو ژیانمە

بە دیار نەخۆشییەوە دەڵێم دنیام لێڵ بووە

هیچ شتێ‌ دڵم ناداتەوە

5/12/2019