فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سەفا

سەفا

محەمەد کەساس/ شاعیر / سلێمانی

تۆ سەرگەرمی کەیف و سەفا
من لە هەنگامەی مەراق
ئارۆ تەنیام لەم سەفەرەم
سوتام بەناری فیراق
لە حوجرەی خانەقای عەشقا
تاکە سوختە هەر منم
لە دیوانی جەورو جەفات
ئەیژەنێکی شەرمنم
ئەسرین لە چاوان نابڕێ
تەمەن تەواو پێوارە
خەیاڵ و بەختی ئەوینم
چون بەفرەکەی پێرارە
خودایە چیبکەم لەتاوی
ئەوی پڕ جەفاو سەفا
ڕۆژێ دێ ئەم سەفا سازەم
بۆ فەنابوونم دەبا