فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گەڵاڕێزانە

گەڵاڕێزانە

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر / نەرویژ

مەرگی ناوادەت ، وەرزی کۆچی تۆ
دایەی شیرینم
شێواندوویەتی
تان و پۆی ژینم!
کەوتە بەر شەپۆل ئەسرینی چاوم
کزەی دەروون و خەمی هەناوم!
سپاردت ڕۆحت!
بە کوشی پاییز
لە بیرم ناچی سات سات و هەرگیز!
باوەشم واڵا ، بۆ گەڵای سیس و زەرد!
بێ ناز نەکەون، نەکەونە سەر عەرد!
7/10/24