ساقینامەی کەمال ڕێناس
کەمال ڕێناس/ شاعیر/ ئەلمانیا
ساقی شوێنێکم بۆ بدۆزەرەوە
کەس نەمبینێ،لەقوژبنێ ،لەپەنایێ
بەشەرابی گوڵناری ئاسوودەیی
خۆم لە بیرکەم، بەبا کەم خەمی دنیایێ
٭٭٭ ٭٭٭
ساقی بۆ منت لەکەللەی خۆت داناوە
خوا شاهیدە هەناوم پڕ لە زوخاوە
بۆ سەر مێزی مەسولان دەست لەسەر سنگی
کەبانگت دەکەم دووشەقاو دەچیە دواوە