فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕۆژانە سەد وشە دەنووسم

رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٨٤٢
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستوکهۆلم

یەکەمین، جوانترین و شیاوترین گەلەری، ستۆدیۆ بۆ هونەرمەند، مامۆستا ”قەرەنی جەمیل” لەناو کۆنە خانووێکی کۆڵانی عارەبان ”ئێستا بووە بە گەڕەکی عارەبان” کرایەوە! لەمێژە دەبوایە خانووێکی کۆنی ئەو گەڕەکە، کە لەلایەن حکومەتەوە، چەندان ساڵە بۆ نۆژەنکردنەوە، جوانکردن و شارستانی کڕاون، دانراون، دیارکراون، بەڵام لەبیرکراون، پشتگوێخراون!
لەو کۆنە خانووەدا، تابلۆیە ناوازە گەورەکانی هونەرمەند قەرەنی هەڵواسرابوون، کە هەموویان گوزارشتیان لە ئاوێتەبوونی مرۆڤ بە سرووشت دەکرد!
وای لەمێژە هاوار، پێشنیار دەکەین، خانووەکان زوو نۆژەن بکەنەوە، بیانکەن بە گەلەری، کافتریا، کارگەی میللی، دیوەخان، وردەواڵەفرۆش، نمایشی کاری دەستی، دەزگەی نەخش، نمایشی هونەریی کوردەواری. زوو کۆڵانەکان بکەن بە شارێکی کۆن و نوێ، یەک نهۆمی بەرز، بچووکی گەورەش!