فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پەخشانێک بۆ فەتانەی وەلیدی

پەخشانێک بۆ فەتانەی وەلیدی

جەلال ھانیسی

لای لای خاتوون لای
نەماوی تۆ ئیتر لە باخی ژینا
لە ناو خەم و ژان و برینا
ئارام بگرە با ئارم بێ دڵی تۆ
با ئیدی نەڕژێ فرمێسک لە چاوانی تۆ
ئەی تەنیاترین کچی کوردستان
ئەی خەمبارترین کچی جیهان
حەسرەتی ژینی تاڵ و
ڕۆژگاری ڕەش
بە دووکەڵی جگەرەکەت
دەچوونە ئاسمانا و
هەر دوایی نەدەهات
ئاخ کە هەگیز نەتتوانی
خەمەکانت بخەیتە ناو بێشکەی کەنیشکیت و
بیان لاوێنیتەوە و
ڕازی دەروونی پڕ حەسرەتت
بدرکێنی
بنو خەمبارترین کچی جیهان.