فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم ٨٣٩

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٨٣٩

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

خەنجەرێک بوو کە گوتی؛ ژن خودایە! ژن دەسەڵاتی بەسەر ئاودا هەیە، دەیکاتە باران، مرۆڤ تەڕ دەکات، دەسەڵاتی سەرووی ئەوانی ترە! ژنە دەتوانێت بەردەوامی بە بوون، مان بدات! وادەکات بنووسیت، قەڵەمەکەت وەردەگرێت بوارنادات هیچ بنووسیت، نووسینەکە تەواو بکەیت!
ژن؛ لەسەر تابلۆیەک، لەگەڵ رەنگێک، لە شەوێکی درەنگدا پەیدا دەبێیت، دەردەکەوێیت، ئیتر جەمسەرکان دەگۆڕێت، پەیامێک دەبات، هەواڵت دەهێنێت، زۆر ناوەڕۆک، بابەت هەڵدەگێڕێتەوە!
ژن لە خەودا حەز دەکەیت نەڕوات، بمینێتەوە، بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەودا سیحر دەخولقێت.
ژن لە سەبییەکی فرۆشتنەوە، لە کەزییەکی بڕاودا، لە بەردێکی لاڕێدا؛ بووە بە خەنجەرێکی کاریگەر، جوان دەبریسکێتەوە، هەموو جوانییەکان ئاشکرا دەکات! ژن جوانە، کە هەندێ شتی دەشارێتەوە، زۆریش ناشارێتەوە.