فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەم

خەم

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر / نەرویژ

 

گرتوویە، سەرکەل!
کوێستانی دڵم!
هەور و هەڵای خەم!
ژینێ بولێڵ و
تاریکییە و تەم
بۆچی؟
بێدەنگ و ونە یارەکەم!؟
دەسم بەدامان !؟
شنەی ئێوارە!
بگە بە فریاد
ئەم دڵە خەمبارە!؟
نامە بەرم بە!
بیدە بە یارم!
سەوداسەری من
ھەر شێت و هارە!
کونجی کزۆڵیم لە خۆ تەنیووە
نە چاوم ڕەشتە و
نە لێوم ئاڵە!
هاوڕێی و
هاودەمم
شەرابی تاڵە!؟
6/10/24